به‌رنامه‌ی یاده‌وه‌ری کوردستان

به‌رنامه‌ی یاده‌وه‌ری کوردستان (KMP) یه‌کیکه له پرۆژه هه‌ره گرنگه خوازیاره‌کان که تاکو ئێستا کرابێت بۆ دۆكیومێنتكردنی سه‌رکه‌وتنه‌کان و نه‌هامه‌تیه‌کانی کورد له سه‌ر‌ده‌می تازه‌دا.ئه‌و به‌رنامه‌یه جیهان به‌ ئاگا دێنێت له گرنگی میژووی کورد وه‌ چۆن سیما سیاسیه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست داده‌ڕێژێته‌وه‌.

KMP پیك هاتووه له تیمێکی جیهانی که چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆمه‌لگای کوردیش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وی کوردستاندا له خۆ ده‌گرێ.KMP کار ئه‌کات بۆ تۆمارکردنی قسه‌ی خه‌لکانی ناو رووداوه‌کان بۆ سه‌ر کاسێتی ڤیدیۆی HD.

له رێگای کۆکردنه‌وه‌ی چیرۆك و رووداوه‌کان له‌و خه‌لکه‌وه که خۆیان به‌شێك بوون له‌ ناو رووداوه‌کانی مێژووی کوردی سه‌رده‌م، بۆ نموونه جینۆسایدی ئه‌نفال، ئامانج و مه‌به‌ستی KMP ئه‌وه‌یه که گیان ببه‌خشێت به‌ چیرۆکی کورد به شێوه‌یه‌کی راست و دروست که تاکوو ئێستا نه‌کراوه.

تاکوو ئێستا خه‌لکانێك هه‌ن که نازانن ئه‌نفال چیه، چۆن ئه‌زانن؟ ئه‌وان چیرۆکه‌که‌ی نازانن.
– عسمه‌ت محمد مه‌حمود، کوڵه‌جۆ.