به‌رنامه‌ی یاده‌وه‌ری کوردستان

KMP بە ناوبانگە كه‌ تەکنۆلۆژیای نوێ وداهێنه‌رانه‌ به‌كارئه‌هینێت بۆ بەرهەم هێنانی کورتە فیلم و فیلمی جێی باوەڕ کە بە توندی په‌یامی ئه‌و رێگا تاڵ ودڵته‌زێنه‌ی گەلی کورد ئه‌گه‌یێنێت به شێوازی گێڕانه‌وه. ڤیدیۆی HD و هۆکانی تری میدیا کە KMP بەرهەمی دێنێ، لە کاتێکی گونجاودا ئەکەوێتە بەر دەستی دونیا لەسەر تۆری ئینتەرنێتدا.

گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رزگاربوون له‌كاره‌ساتی ترسناك و دڵته‌زێن پێویستی به‌ هه‌ستیاریه‌كی ئێجگار زۆر هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌ بۆ توانا به‌رزی كورد كه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌ن به‌سه‌ر یادی پڕله‌ ئازارو تاڵدا بچنه‌وه‌ تاكو دڵنیابن له‌وه‌ی مێژووه‌كه‌یان وون نابێت.
– لارا فەتاح، بەرێوەبەری پرۆژە لە KMP.

کوکردنه‌ه‌ی شایه‌تییه‌کان بۆ KMP پێویستی به ئاستێکی به‌رزی پیشه‌یی و هه‌ستیاری که‌لتوری یه.

توێژینه‌وه‌ره‌كانی KMP ئه‌چنه ئه‌و گوندانه‌ی که‌وا خه‌ڵکه‌که‌ی له ناخی خۆیانه‌وه زۆر كاریگه‌ربوون به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌بینیویانه له سه‌رده‌می سه‌دام حوسین دا.ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌موو یاده‌وه‌ریه تاڵه‌کانیان باس ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان ئه‌وراستیانه بزانن که چیان به‌سه‌ر هاتووه.

تیمی KMP شاره‌زان كه‌چۆن به‌ئاگاییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ست ونه‌ستی ئه‌و خه‌ڵکانه بکه‌ن که رزگاریان بووه. تیمه‌که پوخته‌ی لێکولینه‌وه‌کانیان ئاماده ده‌که‌ن که دواتر به‌کاردیت بۆ ده‌ست نیشان کردنی چیرۆکه‌کان و دواتر تیمی کامیرا ده‌بردرێن بۆ وه‌رگرتنی شایه‌تیه‌کان که له دوای وه‌رگێرانی له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی به ئه‌زمون، مۆنتاژ ده‌کرێت.

پرۆگرامی بیرەوەری کوردستان:

ۆ زانیاری زیاتر یاخود داواکاری تکایە پەیوەندی بکەن بە: info@kurdmemory.com

www.kurdmemory.com

رۆژەی بیرەوەری کوردستان تیمێکی نێودەولەتی کۆدەکاتەوە له‌ ولاتانی بەریتانیا و ئەوروپا و ئەمریکاو کوردستانی عیراقه‌وه‌ و پشتبه‌سته‌ به‌ توانای خه‌ڵكانی به‌ ئه‌زموون و پڕۆفێشنه‌لی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانی و كوردی .به داهێنانی سه‌رچاوه‌ی مێژووی گرنگ و به‌رهه‌مهێنانی میدیای جۆراوجۆری پێویست، ئامانجی KMP بیرهێنانه‌وه‌ی رابردووی كوردستانه‌ و ناساندنی مێژووه‌كه‌یه‌تی به‌ جیهان.

به‌ به‌لگا كردنی ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كانی پرۆسه‌یه‌كی به‌ ئێش و ئازاره‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ توشبوون، به‌لام هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ وه‌ی كه‌ ئه‌م مێژووه‌ جارێكی تر خۆی دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌ له‌ كوردستاندا.
- گوین رۆبێرتس، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ KMP.