به‌رنامه‌ی یاده‌وه‌ری کوردستان

توێژینه‌وه‌ره‌كان و تیمی فیلم له KMP له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی عیراق و هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ش كارده‌كه‌ن. تیمی KMP به‌ به‌رزترین کوالیتی وستانده‌ردی جیهانی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی تازه‌ی كورد به‌ شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو و ئاسان تۆمار بكرێت. ئه‌م کاره زۆر گرنگه. چه‌وسانه‌وه‌ی کورد له سه‌رده‌می سه‌دام حوسین دا، که گه‌یشته لوتکه‌ی له‌ شالاوی ئه‌نفالی ساڵی 1988، مه‌زه‌نده کراوه 182,000 که‌س له ناوچوون و هه‌روها زیاتر له 4000 گوندیش چۆل کراون و خاپوور کراون.

ته‌نها ئێستا ئه‌نجامی کومه‌ل کوژیه‌که‌ی ئه‌نفاله‌که‌ی سه‌دام و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر ژیانی کورد ده‌رکه‌وتووه.KMP یارمه‌تی دۆکیومينت کردنی ئه‌و روداوانه ئه‌دات به شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه و سه‌رچاوه‌ی گرنگ و چاره‌نووسساز بۆ مێژووی کورد دروست ئه‌کات. هه‌روه‌ها شیوازی جۆراوجۆری داهینه‌رانه‌ی میدیا ئه‌هێنێته کایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مێژووه بکه‌وێته به‌ر ده‌ستی هه‌موو که‌س.

نه‌وه‌ی داهاتوو هیج زانیاریه‌کیان نییه. من قسه‌م له‌گه‌لیان کرد. به‌ڵام هه‌مان کاریگه‌ری فیلمه‌که‌ی نییه. گه‌ر پێیان بڵێم ناچه‌سپێ لایان، ئه‌م شێوه‌یه زیاتر کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ریان.
– نه‌جیبه احمد حکیم، گوندی کانی تو.

تیمه‌کانمان له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستان كار ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی رزگاربووان له کوشتن و په‌لاماری گازه ژه‌هراویه‌کان و گوێزراوه‌کان و هه‌لاتوو و به‌ندکراوه‌کان تۆمار بکه‌ن. ئه‌و تۆماره ڤیدیۆیانه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ڕزگاربووه‌كاندا كراون ئه‌رشیفێكی بێوێنه‌ دروست ده‌كات كه‌ شایه‌تییه‌ ‌بۆ خه‌باتو زیندوێتی كورد. ئه‌مه‌ش توانایه‌كی بێڕاده‌ دروست ده‌كات بۆ پێشێنگاكردن و توێژینه‌وه‌.

نه‌هامه‌تیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان ژیانی کوردستانیان سه‌رتاپا به‌ شێوه‌ك گۆریوه‌ كه‌ مێژووی ناوچه‌که‌ش پێناسه‌ ده‌كاته‌وه‌. به‌رنامه‌ی یاده‌وه‌ری کوردستان ئه‌م میراته‌ به‌شێوۆیه‌كی كارلێكه‌ر له‌ڕێگه‌ی میدیای تۆماركراوی جۆراوجۆره‌وه ده‌پارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی دوا ڕۆژ بزانن كه‌وا چۆن رووداوه‌كانی ڕابردوو ژیانیان به‌م شیوازه‌ گۆریون